Göksel Yıldırım
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
راوێژكاری پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا، ئیسماعیل ده‌میر رایگه‌یاند، واده‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 كه له‌گه‌ڵ رووسیا واژووكراوه، بۆ ته‌مووزی 2019 نزیكدهكرێتهوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌میر رایگه‌یاندووه، به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی توركیا-رووسیادا كردووه كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی هه‌ماهه‌نگیی بواری به‌رگریی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوه و ئاشكرای كردووه، واده‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 كه له‌گه‌ڵ رووسیا واژووكراوه، بۆ ته‌مووزی 2019 نزیكدهكرێتهوه.