Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
مۆسکۆ – AA
رووسیا و سعوودیە گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400.
نوێنەری دامەزراوەی هەماهەنگی تەکنیکی-سەربازی رووسیای فیدراڵ، ماریا ڤۆرۆبیەڤا بە ئاژانسی هەواڵی رووسیا RİA Novosti راگەیاندووە کە لەگەڵ سعوودیە گەیشتوونەتە رێککەوتن لە بارەی فرۆشتن و گواستنەوەی سیستەمی S-400.
ماریا ڤۆرۆبیەڤا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە هەردوو وڵات لێکتێگەیشتنی سەرەتاییان واژووکردووە لەبارەی جێگیرکردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمە سەربازییەکان و گوتی: "گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەگەڵ سیستەمی S-400 سیستەمی TOS-1A، مووشەکی دژە تانکی Kornet-EM، چەکی AK-103 و بۆمبهاوێژی AGS-30 بگوازنەوە بۆ سعوودیە".