Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
مۆسكۆ - AA
به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ناوه‌ندی بازرگانی سیندیكا له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، سێ هه‌زار كه‌س گوازرانه‌وه.
وه‌زاره‌تی بارودۆخی له‌ناكاوی رووسیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی به هۆكارێكی نه‌زانراو له ناوه‌ندی بازرگانی سیندیكا له مۆسكۆ كه‌وتووه‌ته‌وه، رووبه‌ری 55 هه‌زار مه‌ترچوارگۆشه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئاگره‌كه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به هۆی ئاگره‌كه‌وه سێ هه‌زار كه‌س له ناوه‌نده بازرگانیه‌كه و ده‌ورووبه‌ری گوازراونه‌ته‌وه و، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیش كه له پاركی ناوه‌نده‌كه راگیرابوون به هۆی ئاگره‌كه‌وه سووتاون.
ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمی ئاگر كوژێنه‌وه و، دوو هێلیكۆپته‌ر ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.
تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هیچ زانیاریه‌كیان سه‌باره‌ت به‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و رووداوه گیانله‌ده‌ستدان یان برینداربوونی كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.