Zana Natık Kerem
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
دەكا ــ AA
بە هۆی نقوومبوونی بەلەمێكی پەنابەرانی رۆهینگیا لە رووباری ناف رۆژئاوی بەنگلادیش، ١٢ کەس خنکان.
لە روونكردنەوەیەكدا كە رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە، بەلەمێك لە بەشی بەنگلادیشی رووباری ناف نوقمبوو و بە هۆیەوە ١٢ پەنابەری رۆهینگیا خنکان كە ١٠یان منداڵن.
رێكخراوەكە راشیگەیاندووە کە توانراوە، ١٣ پەنابەر لە خنکان رزگار بكرێن و هێشتا هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ٢٥ پەنابەری دیكە كە بێ سەروشوێنن، بەردەوامە.
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی روونشی كردووەتەوە كە هۆكاری سەرەكی بۆ دووبارەبوونەوەی رووداوی نوقمبوونی بەلەمەکان لە رووباری ناف، ئەوەیە بەلەمەكان زیاد لە توانای خۆیان پەنابەر هەڵدەگرن، هەروەها هۆكاری دیكە خراپی رەوشی كەشوهەوایە.