Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
دەكا ــ AA
سەرۆكی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور، جوان لیۆ هۆشداری دا لە بارەی خراپبوونی رەوشی پەنابەرانی موسڵمانانی رۆهینگیا لە بەنگلادیش.
لە بەیاننامەیەكەدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، جوان لیۆ ئاماژەی بەوە داوە، كەمپی پەنابەرانی ئاراكان لە بەنگلادیش بەدەست كەمی یارمەتییە پزیشكی و مرۆییەكان دەناڵێنن و روونشی كردەوە، ئەو كەمپانە وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو وایە بۆ تەندروستی پەنابەران.
سەرۆكی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور راشیگەیاند لە میانی كۆنگرەی نێوەدەڵەتی كۆمەكبەخشان بۆ پشتیوانی لە پەنابەرانی رۆهینگیا كە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە شاری جنێڤ بەڕێوەچوو، بەشداربووانی كۆنگرەكە راوبۆچوونی خۆیان لە بارەی رەوشی كەمپی پەنابەرانی رۆهینگیا لە بەنگلادیش، خستەڕوو.
جوان لیۆ باسی لەوەش كردووە لە میانی دوو مانگی رابردوودا، ٦٠٠ هەزار موسڵمانی رۆهینگیا لە هەرێمی ئاراكان بەرەو بەنگلادیش ئاوارە بوون و گوتیشی: "پێدەچێت شەپۆلی ئاواربوونی موسڵمانانی رۆهینگیا بۆ بەنگلادیش بەم زووانە كۆتایی نەیەت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە لە دوو هەفتەی دواییدا، ٤٠ هەزار موسڵمانی رۆهینگیا ئاوارەی بەنگلادیش بوون بێ گومان ئەو ژمارەیە ئەوە دەردەخات كە هێشتا توندوتیژ لە میانمار كۆتایی نەهاتووە.
جوان لیۆ داوای لە حكوومەتی بەنگلادیش كرد كە سنووری ئەو وڵاتە بە رووی هەڵاتنی موسڵمانانی رۆهینگیا دانەخات و بەردەوام كراوە بێت، هەروەها داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە پشتیوانی ئەو كارە بكەن و ئاماژەی بەوەشدا كە پێویستە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە پەنابەرانی رۆهینگیا كە ئەوەش ئەركی لایەنە كۆمەكبەخش و رێكخراوە مرۆییەكانە.