Abduljabbar Aburas
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
دەکا ــ AA
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گەیشتە کەمپی کوکس بازار لە بەنگلادیش و پەنابەرانی رۆھینگیا لە کەمپەکە بەسەرکردووە.
لە توتیتێکدا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس نووسیوویەتی: "لە کەمپی کوکس بازاڕ لە بەنگلادیش پەنابەرانی رۆھینگیا کە لە میانمارەوە ھەڵاتوون باسی رووداوەکانی کوشتن و دەستدرێژیان بۆ کردووم، ئەوان دادپەروەرییان دەوێت و دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".
لە تویتێکی دیکەدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیوویەتی: "پاراستنی گیانی پەنابەرانی رۆھینگیا دەبێت ببێتە کاری لەپێشنە، ھەروەھا ٢٠٠ ھەزار کەس لە پەنابەرانی رۆھینگیا پێویستیان بەوەیە بگوازرێنەوە جێگەیەکی دیکە".
دوێنێ یەکشەممە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس و سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی، جیم یۆنگ کیم..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.