Rewa Mahmut Hasan
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکردەی کۆمەڵی ئیسلامی لە بەنگلادیش لەسێدارە درا.
دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی جەنگ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سەکردەی کۆمەڵی ئیسلامی بەنگلادیش مۆتیور رەحمان نیزامی دەرکرد بە بیانووی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، ناوبراو ئەم ئێوارەیەلە لەسێدارە درا.
کۆری گەورەی نیزامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە داککاوە داوای لە شوێنکەوتوان و ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی کرد کە ئارامی خۆیان بپارێزن و گوتی: "داوا لە ئەندامانی خێزانەکەم دەکەم بەهێز و خۆراگر بن، هیچ چارەیەکمان نییە جگە لە ئارام گرتن. لەو باوەڕەداین کە باوکمان شەهید بووە. دەرێژە بەو رێگەیە دەدەین کە ئەوی لەسەر بووە. داوا لە گشت مسوڵمانان دەکەم کە نزا بۆ باوکم بکەن".
لە بەنگلادیش ١٨ پارتی ئۆپۆزسیۆن بە بیانووی نەبوونی کەشێکی ئازاد لەو وڵاتەدا بایکۆتی هەڵبژاردنی٢٠١٤ یان کرد کە یەکێکیان جەماعەتی ئیسلامی بوو. لە هەڵبژاردندا تەنیا ٧ پارت لەگەڵ یەکێتی عەوامی دەسەڵاتدار بەشداریان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دا کرد و کورسیان بەدەست هێنابوو.