Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کرد و لەگەڵی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەیدەر عەبادی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی داخراو بە رووی میدیاکاندا بەڕێوەچوو و ماوەی ٣٠ خولەکی خایاند.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوانیان، هەریەک لە ئەردۆغان وعەبادی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نێوان شاندی عێراق و تورکیایان کرد.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری گەشەپێدان لوتفی عەلوان و وەزیری دارستان و کاروباری ئاو، ڤەیسەل ئەرۆغڵو و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و راوێژکاری میت، هاکان فیدان لە شاندی تورکیا ئامادەی کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان بوون.