Ramal Abdullah Mahmood
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا – AA
سەرۆکی ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت رایگەیاند کە لە راگەیاندنی سەربەخۆیی پاشگەز نابنەوە.
کارلێس پیگدێمۆنت لە میانی هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ کەناڵی TV3 کەتەلۆنی رایگەیاند "ئێمە ئەوە ناو نانێین راگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایانە. ئێمە سەربەخۆیی رادەگەیەنین. ئەمە لە یاسای ئێمەدا هەیە و ئەوە جێبەجێ دەکەین".
لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسییەکە لە لایەن دادگای دەستووری سەرۆکی ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت ئاماژەی بە یاسای گشتپرسی کرد و گوتی: "ئەگەر ئەنجامی گشتپرسییەکە بەڵێ بوو دوای ٤٨ کاتژمێر سەربەخۆیی رادەگەیەنین".
سەرۆکی ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا باسی لە وردەکاری دەنگدان لەسەر دۆسیەی راگەیاندنی سەربەخۆیی نەکرد لەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە رۆژی سێشەممە ١٠ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.
کۆمەڵەی نەتەوەیی کەتەلۆنیا کە لە ریزی پێشەوەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی دێت لە کەتەلۆنیا بۆ پشتگیریکردنی سەربەخۆیی، رایگەیاند کە رۆژی سێشەممە سەربەخۆیی رادەگەیەندرێت. سەرۆکی کۆمەڵەکە، جۆردی سانچێز رایگەیاند "یەکی مانگ دەنگمان دا و لە گشتپرسییەکە سەرکەوتین. ئەنجامەکە زۆر روونە. یەک گەلین. ١٠ی مانگ سەربەخۆیی رادەگەیەنین".