Sangar Hamad Azeez
30 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا -AA
بە هەزاران هاووڵاتی لە هەرێمی کەتەلۆنیا کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئیسپانا، لە دژی ئەو گشتپرسییەی کە بڕیارە سبەی بە مەبەستی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت خۆپیشاندانیان سازکرد.
خۆپیشاندانەکە کە لەلایەن رێکخراوە ناحکوومییەکانەوە رێکخرابوو تیایدا بە هەزاران هاووڵاتی لە ناوەندی شارەکە خۆپیشاندانێکیان سازکرد.
خۆپیشاندەران کە ئاڵای ئیسپانیایان هەڵگرتبوو تیایدا هوتافی "کەتەلۆنیا ئیسپانیایە"،" ئێمە دەنگ نادەین"یان دەگوتەوە.
بە هەمان شێوە لە شارەکانی ئیشبیلیا، ڤاڵەنیا ، پاڵما و ڤیتۆریاش لە دژی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی خۆپیشاندان سازکرا.
بە پێچەوانەوەش لە شاری بلباوی هەرێمی باسک وەک پشتیوانییەک بۆ گشتپرسییەکەی کەتەلۆنیا رێپێوانێک سازکرا.
لالەیەکی دیکەشەوە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەتەلۆنیا لە ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی لە دژی ئەنجامدانی گشتپرسییەکەی سبەی چالاکی ئەنجام بدەن.