Şenhan Bolelli,Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا-AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی لەبارەی قەیرانی کەتەلۆنیاوە رایگەیاند کە رێگری دەکەن لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و ئیسپانیا دابەش نابێت و دووپاتی کردەوە کە یەکڕیزی نیشتمانی بەردەوام دەبێت.
ماریانۆ راخۆی لەبارەی قەیرانەکەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئەلپایس داوە و دەڵێت، "رێگری دەکەین لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا. ئیسپانیا دابەش نابێت. یەکڕیزی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت. بۆ ئەمەش هەموو دەسەڵاتە یاساییەکانمان بەکاردەهێنین. بڕیاردان کاری حکوومەتە و گونجاوترین کاتیشێتی، بە ئارامی هەنگاوی بۆ دەنێین. دەزانین کە دەبێت چی بکەین. بە روون و رەوانی دەیڵێم، سەربەخۆیی نابێت. تا هەڕەشەی سەربەخۆیی بە تەواوەتی بنبڕ دەبێت، حکوومەت بەردەوامە لە بڕیارەکانی خۆی".
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی دژ بە پێشنیازەکانی نێوەندگیری سەرۆکی حکوومەتی ئیدارەیی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت وەستاوەتەوە بۆ چارەسەری و دەڵێت:
"له هیچ شوێنێكی جیهاندا وڵاتێك نییه دانوستان له‌سه‌ر یه‌كێتیی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌وباره‌وه بكات. هیچ شتێك له‌سه‌ر گێچه‌ڵ و بیانووگرتن بنیاتنانرێت. با شتێك روونبكه‌ینه‌وه، تا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتیی نهتهوهوین له ئارادابن، هیچ شتێك بنیات نانرێت. نه له ئیسپانیا و نه هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان. ئایا هه‌ندێكیان پێیان وایه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شبووندا، حكوومه‌ت دانوستان ده‌كات؟ ئه‌مه هاوكات جه‌نگێكی ئه‌ورووپایه. جه‌نگی به‌هاكانی ئه‌ورووپا له ئارادایه. پێویسته سه‌ربكه‌وین".
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی دانوستانه‌كانی ساڵی 2012هی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌باره‌ت به هاوكاریی رزگاركردن له‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ئیسپانیای تێكه‌وتبوو ئه‌نجامدرا و گوتی: "ساڵی 2012 ئیسپانیا له جه‌نگی یۆرودابوو. ئێمه و ئه‌ورووپییه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتین. ئێستاش جه‌نگی به‌هاكانی ئه‌ورووپا له ئارادایه و پێویسته له‌مه‌شدا سه‌ربكه‌وین".
ماریانۆ راخۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌ورووپا له رێككه‌وتنی خه‌ڵووز و ئاسن و رێككه‌وتنی رۆما له‌دایكبووه و له‌دوای دوو جه‌نگه جیهانییهكهوه، پڕۆژه‌ی ئه‌ورووپای مه‌زن بنیاتنراوه.
ماریانۆ راخۆیی گوتیشی: "بۆ ئەوەی جەنگی دیکە روونەدات، رێز لە یاساکان و دەوڵەتی یاسا بگیرێت، پشت بەستن بە بەها و بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی بۆ هێنانەدی ئەورووپایەک کە لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە پێشکەوێت ئەمە ئەنجام درا. لەم ساڵانەی دواییدا کەسانێک دەبینران لە دژی ئەو بەهایانەی ئەورووپا وەستانەوە. پۆپۆلیزیم لە هەموو لایەکەوە هەیە. رووداوی برێخت، بینیمان کە کەسانی پەڕگیری راستڕەوی وەک فاراگە و لێ پێن هەن. لای ئێمەش پۆپولیزمی نەتەوەیی لە دژی بەهاکانی ئەورووپا و دەوڵەتی یاسا وەستایەوە. لەبەرئەمە ئەم جەنگ لە هەمانکاتدا جەنگی ئەورووپایشە، لەمەشدا سەر دەکەوێت. لەو باوەڕەدام ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە هەڵوێستی داکۆکیکردن لە دەستووری وڵاتان و یەکێتتیی گەلان و جێبەجێکردنی یاساکان کە تاکو ئێستا بەمجۆرە بووە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی ئاماژەی بەوە دا کە بۆ راڤەکردنی رەوشی دوای گشتپرسی سەربەخۆیی کە لەسەر داواکاری سەرۆکی کەتەلۆنیا ١٠ی مانگ پەرلەمانی خۆجێی کەتەلۆنیا کۆدەبێتەوە، گوتی: "هەموو شتێک پەیوەندیدارە بە هەڵوێستی سەرۆکی کەتەلۆنیاوە. تاکو ئێستا وا پێدەچێت تاکە هۆکاری کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی رەوشی سیاسیی کەتەلۆنیا بێت. لە ئێستادا مژاری سەربەخۆیی لە رۆژەڤدا نییە".