Şenhan Bolelli
01 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
مەدرید – AA
لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیهی دوای کردنەوەی پۆستێك كه بۆ باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە مەدرید نێردرابوو، کەسێک برینداربوو.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئیسپانیا (EFE)، لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە نێو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە مەدرید روویداوە.
لە هەواڵەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی کردنەوەی پۆستێك کە بۆ باڵیۆزخانەکە هاتووە، روویداوە و كارمهندێك بە سووکی بریندار بووە.
ئهوهش ئاشکراشکراوە، کە پۆستهكه هیچ زانیارییهكی ئەو کەسەی لە سەر نەبووە کە ناردوویەتی و راستەوخۆ بۆ باڵیۆزی ئۆکراینا لە مەدرید، سێرگی پۆهۆریلتسەڤ نێردراوە و لە کاتی کردنەوەی لەلایەن کارمەندێکی ئەمنی لە باخچەی باڵیۆزخانە تەقیوەتەوە.
ئەو کارمەندەی باڵیۆزخانەی ئۆکراینا کە برینداربووە بە پێ چووە بۆ نەخۆشخانەی ئەمریکی کە لە باڵیۆزخانەکەوە نزیکە و دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
پۆلیسی ئیسپانیا لە دوای رووداوەکە پرۆتۆکۆڵی هێرشی تیرۆریستییان جێبەجێکرد و تیمی شارەزای پووچەڵکردنەوەی بۆمبیان رەوانەی باڵیۆزخانەی ئۆکراینا کرد.
کاربەدەستان، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە تەقەمەنییەکەی نێو زەرفەکە بەدەست درووستکراوە و کاریگەرییەکەی کەم بووە.
ههروهها هێزهكانی پۆلیس ناوچەکەیان گەمارۆدا و بازنەیەکی ئەمنییان درووستكرد.
هاوکات زانیاری ئەوە بڵاوکرایەوە کە تەقینەوەکە لەرێگەی ئامێرێك لە ناو پۆستهكهدا، درووستبووە. هاوكات دادگای نێودەوڵەتیی مەدرید کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی تیرۆر دەکات لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
دوای رووداوەکە وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولیبا سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی وڵاتەکەی راسپارد رێوشوێنە ئەمنییەکان توندوتۆڵتر بکەن.