Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
بڕۆکسل - AA
سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، دۆناڵد تۆسک داوای لە ئیسپانیا کە هێزەکانی پۆلیسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ریفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا بەکارهێنا، کرد کە هێزی زیاتر بەکارنەهێنێت.
دۆناڵد تۆسک لە روونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی ئەنجامداوە.
تۆسک ئاشکرایکردووە کە ماریانۆ راخۆی جەختی لەوەکردووەتەوە کە ریفراندۆمەکە دژ بە دەستووری ئیسپانیایە و نووسیویەتی: ''داوام کرد بۆ رێگەگرتن لەوەی کە گرژیی زیاتر بکەوێتەوە و هێزی زۆرتر بەکاربهێنرێت، رێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە''.
هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دوێنێی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ئاماژه به‌وه دراوه، "توندوتیژی له سیاسه‌تدا جێگای نابێته‌وه"، ئیدانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس نه‌كراوه تیایدا كه برینداربوونی سه‌دان كه‌سی لێكهوتهوه. گوته‌بێژی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مارگهرێتس شیناس، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی نه‌دایه‌وه كه له‌باره‌ی ئیدانه‌كردنی توندوتیژییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی كرا و راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسپانیا به‌توندی ده‌ستیان وه‌ردایه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا و له ئه‌نجامدا، 844 كه‌س برینداربوون و سێ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركران.