Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
دیمەشق ــ AA
سەرچاوەكان لە سووریا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند كە لە ئاكامی ئەو تەقیینەوەیەی كە دوێنێ دووشەممە لە گەڕەكی مەیدان باشووری شاری دیمەشق بنكەیەكی پۆلیسی كردە ئامانج، ١٧ كەس كوژراون.
دوێنێ دووشەممە كەناڵی تەلەڤیزیۆنی سووریا لە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردبوویەوە كە دوو خۆكوژ هێرشیان كردە سەر بنكەی پۆلیس لە گەڕەكی مەیدان كە یەكێكیان لەناو بنكەكەدا خۆی تەقاندەوە.
هاوكات میدیاكانی نزیك لە رژێم بڵاویان كردەوە كە هاوكات لەگەڵ هێرشە خۆكوژییەكان بۆ سەر بنكەكە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیوەتەوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی رژێمی سووریا رایگەیاندبوو كە لە ئاكامی تەقینەوە خۆكوژییەدا، ژمارەیەك مەدەنی و پۆلیس كوژران و بریندار بوون.