Bayram Altuğ,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
جنێڤ - AA
گوتەبێژی رێکخراوی یونیسێف، کریستۆف بولێراک رایگەیاند کە ژمارەی ئەو موسڵمانە رۆهینگییانەی لە رۆژی ٢٥ی ئابەوە بە هۆی رووداوە توندوتیژەکانەوە لە میانمار هەڵاتوون و روویان لە بەنگلادیش کردووە، گەیشتووەتە ٤٠٠ هەزار کەس و لەو ژمارەیەش ٢٢٠ هەزاریان منداڵن".
کریستۆف بولێراک ئاماژەی بەوەکرد پرۆسەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە موسڵمانە رۆهینگییەکان کە لە کەمپەکانی نزیک شاری کۆکس بازار لە بەنگلادیش نیشتەجێن لە لایەن یونیسێفەوە درێژەی هەیە و لە لێدوانێکد بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: ''بە لێشاو موسڵمانە رۆهینگییەکان روو لە کەمپەکانی نزیک شاری کۆکس بازار دەکەن و ژمارەی پەنابەران رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبووندایە''.
گوتەبێژی رێکخراوی یونیسێف، کریستۆف بولێراک باسی لەوەشکرد جگە لەو کەسانەی روویان لە کەمپەکە کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانەکان لە دەرەوە کەمپەکە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنێک بۆ مانەوەیان دەدەن.
کریستۆف بولێراک ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی هاتوونەتە کەمپەکان هێزلێبڕاو و ماندوو بوون و بە تایبەت منداڵەکان هیچ شتێکیان پێوە نەبووە پارێزگاری‌یان لێبکات و گوتی: ''یەکەم شت بۆ شوێنێکی مانەوە و ئاوی پاک دەگەڕێن. تا ئێستا هەزار و ٨٢٢ مناڵمان تۆمارکردووە کە خانەوادەکانیان گوم کردووە. ئەمە ئەو ژمارەیەیە کە ئێمە تۆمارمان کردووە. وا مەزەندە دەکرێت ژمارەکە زۆر زۆر لەمە زیاتر بێت''.
كریستۆف بولیراك رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی توندوتیژییه‌كانی هه‌رێمی رۆهینگیا كه سێ هه‌فته‌یه ده‌ستیپێكردووه، نزیكه‌ی 400 هه‌زار مسوڵمانی رۆهینگیا گه‌یشتوونه‌ته كه‌مپه‌كه و گوتی: "ئه‌مه دۆخێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه، تا ئه‌مڕۆ هیچ ئاماژه‌یه‌كمان به‌دینه‌كردووه به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی لێشاوی په‌نابه‌راندا. ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له میانماره‌وه گه‌یشتوونه‌ته شاری كۆكس بازار، هه‌موو كاتژمێرێك له هه‌ڵكشاندایه. ئێمه وه‌ك یونیسێف، هه‌موو یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی به‌رده‌ستمان دابه‌شكردووه".
گوتەبێژی رێکخراوی یونیسێف، کریستۆف بولێراک ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به نزیكه‌یی 220 هه‌زار له‌و په‌نابه‌رانه منداڵی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵن و كاری پێشینه‌یان جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌یه كه له خێزانه‌كانیان دابڕاون.
ناوبراو راشیگه‌یاند یه‌كێك له كێشه‌كانیان ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یه كه به هۆی ئاوه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه و گوتی: "پێویسته منداڵانی كه‌مپه‌كه ئاوی خاوێن بخۆنه‌وه. به تانكه‌ر ئاوی خاوێن دابین ده‌كه‌ین. به‌ڵام له راستیدا وه‌ك پێویست نییه. چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر روو لێره ده‌كه‌ن".