Büşra Selvi Öğütcen,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له میانمار هێرش كرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوور، ویلایه‌تی ئاراكان بووه مه‌یدانی شه‌ڕ و پێكدادان و، سوپای ئه‌و وڵاته‌ش هێرشی كرده سه‌ر گونده‌كانی ناوچه مسوڵمانان نشینەکان، به‌و هۆیه‌شه‌وه 28 كه‌س كوژران.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیا فه‌رمییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆژی شه‌ممه كه‌مین بۆ سه‌ربازانی سوپا دانراوه، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه دوو سه‌رباز و شه‌ش چه‌كدار كوژراون. هاوكات له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی سوپادا 28 موسوڵمانی ئاراكانی كوژراون.
حكوومه‌تی میانمار، ئه‌وا هه‌واڵانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سوپا به هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی مسوڵمانانی ئاراكانی تێدا ده‌ژین.
ئه‌و چالاكوانانەی به‌رگری له مافی مسوڵمانانی ئاراكانی ده‌كه‌ن، باسی له‌وه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات مسوڵمانانی ئاراكانی له گونده‌كانیان راگوازێت.
له‌و دیمه‌نانه‌ی له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیراون و رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، له 22ی تشرینی دووه‌مدا بڵاوی كردنه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه 430 خانووی ناوچه‌كه رووخێندراون.
دوای ئه‌وه‌ی شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی شارەدێیەکانی ماونگداو و بوسیداونگی ئاراكانی كرد، داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و بێلایەنی كرد سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له هێرشی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ویلایه‌ته‌كه، له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی سه‌ربازان بۆ سه‌ر ژنانی مسوڵمانی ئاراكانی و كوشتن‌یان.