Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاشكرای كرد كه چالاكییه‌كانی ئاماده‌كاری و گواستنه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی F-35ی راگرتووه كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌مدا ره‌وانه‌ی توركیا بكرێن.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی پنتاگۆن، چارلی سهممێرس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌نگاوی نوێیان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی F-35 گرتووه‌ته‌به‌ر كه توركیاش تیایدا هاوبه‌شه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا چارلی سهممێرس رایگه‌یاند "ئه‌مریكا به‌ڕوونی هه‌ڵویستی نیشاندا له‌باره‌ی ئه‌وه كه كڕینی S-400 له لایه‌ن توركیاوه جێگه‌ی قبووڵکردن نییه. له‌به‌رئه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی هه‌نگاوی پێویستی هه‌ڵنا به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له‌باره‌ی پلاندانانی به‌رنامه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی F-35. له‌ئێستادا كارده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پارچانه‌ی توركیا به‌رهه‌میان ده‌هێنێت له سه‌رچاوه‌ی دووه‌مه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێن".
گوته‌بێژی پنتاگۆن، چارلی سهممێرس باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ره‌وشه له‌باره‌ی F-35 له‌گه‌ڵ توركیا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه مایه‌ی نیگه‌رانییه و گوتی: "وه‌زاره‌ت ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوین بۆ پاراستنی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش به به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا ههستارهكانماندا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"دیالۆگمان لەبارەی ئەم بابەتە گرنگەوە لەگەڵ توركیا بەردەوامە، بەڵام تا ئەوكاتەی توركیا دەستبەرداری وەرگرتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 دەبێت، ئەمریكا گواستنەوە و چالاكییەكانی فڕۆكە F-35ەكان لەبارەی توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەوە، هەڵدەپەسێرێت. ئەگەر توركیا سیستمی S-400 وەربگرێت، بەشداریكردنی لە پڕۆگرامی F-35دا دەكەوێتە مەترسییەوە".
هەفتەی رابردوو پڕۆژەبڕیارێك بە مەبەستی راگرتنی ناردنی فڕۆكەی جەنگیی F-35 بۆ توركیا بە هۆی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ەوە، رەوانەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كرابوو.
لە پڕۆژە بڕیارەكەدا داواكراوە هیچ داتایەك لەبارەی خزمەتگوزاری و پێداویستییەكانی فڕۆكەكانەوە بە توركیا نەدرێت.
لە پڕۆژە بڕیارەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، كڕینی سیستمی S-400 لە لایەن توركیاوە، دەچێتە چوارچێوەی دژایەتیكردنی سزاكانی ئەمریكا لەگەڵ دوژمنانی‌دا و راشگەیەندراوە، "كڕینێكی لەم جۆرە، یەكێتیی ناتۆ دەخاتە مەترسییەوە".
كۆنگرێسی ئەمریكا پێشتریش لە میانی دەركردنی یاسای بوودجەی بەرگریدا، داوای لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كردبوو راپۆرتی خۆی لەبارەی گواستنەوەی فڕۆكە F-35ەكان بۆ توركیا ئامادەبكات.