Emre Gürkan Abay
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
مۆسكۆ - AA
به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ناوچه‌یی كۆمپانیای بواری به‌رگریی رووسیا Rosteh، ڤیكتۆر كڵادۆڤ رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له نێوان رووسیا و توركیا هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ته‌كنیكی و گوتی: "توركیا و رووسیا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به‌هاوبه‌شی بڕیار بده‌ن، خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیا و ژێرخانی به‌هێزی پیشه‌سازین كه بتوانن ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبهێنن".
ڤیكتۆر كڵادۆڤ له‌باره‌ی كاری هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له‌بواری سه‌ربازیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
ڤیكتۆر كڵادۆڤ گوتی: "ده‌توانم به‌ڕوونی بڵێم كه گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له نێوان وڵاته‌كه‌ماندا، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی ته‌كنیكی و سه‌ربازیی نێوانمان. هیچ به‌ربه‌ستێكیش نابینم له‌به‌رده‌مماندا له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان له پیشه‌سازیی جیاوازدا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌یانه‌وێت واده‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 به توركیا پێشبخه‌ن و گوتی: "له‌به‌رنامه‌دایه ساڵی 2019 یه‌كه‌م سیسته‌م راده‌ستی توركیا بكه‌ین. سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 سیستمێكی بێوێنه‌یه له جیهاندا كه رێگری له ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان له ئاسمانه‌وه ده‌كات".