Muhammet İkbal Arslan,Abdullah Shukur
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لەبارەی لێدوانەکانی بەڕێوەبەری سیاسەتی دەرەوەی رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی، جولیان رۆپکی بەوەی کە رایگەیاندبوو کە تورکیا سیستەمی مووشەکی S-400 لە رووسیا ناکڕێت گوتی: "جولیانی خۆشەویست، سەرچاوەکانتان ھەڵەیە. زانیارییەکە لەمن وەربگرن. کاری کڕینی S-400 کۆتاییھاتووە".
لەبارەی ئەو تویتەی جۆلیان بەوەی کە رایگەیاندبوو بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی ئەردۆغان سیستەمی S-400 لە رووسیا ناکڕێت، ئاڵتون لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی تویتەکەی جۆلیانی دایەوە.
ئاڵتون رایگەیاند: "جولیانی خۆشەویست، سەرچاوەکانتان ھەڵەیە. زانیارییەکە لەمن وەربگرن. کاری کڕینی S-400 کۆتاییھاتووە".