Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
نیویۆرك - AA
ئیلیاسا شاهباز، كچی مالكۆڵم ئێكس رابه‌ری موسڵمانی ره‌شپێست كه له ئه‌مریكا یه‌كێك بوو له سمبوله‌كانی بهرهنگاربوونەوەی ره‌گه‌زپه‌رستی و له 21ی شوباتی 1965دا تیرۆركرا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نوێنه‌رایه‌تی میراسی باوكی ده‌كات.
ئیلیاسا شاهباز له نیویۆرك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و گوتی: "كۆبوونه‌وه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كدا كه له پێناو شكۆی مرۆڤ، به‌زه‌یی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه ده‌كات، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من".
گوتیشی: "له خه‌ڵكی ده‌پرسم دکتۆرعهزیز (سانجار) چه‌نده به سه‌نگین، ساده و بێ لایه‌ن ده‌بینن وا نییه. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكان، ژنان و منداڵانی نه‌ژاد و ره‌گه‌ز جیاواز كۆده‌بێته‌وه. هه‌رگیز پێشینه بڕیاری نییه به‌رامبه‌ریان. به‌و خه‌ڵكانه ده‌ڵێم كه توركیا ئه‌وه‌یه".
ئیلیاسا شاهباز باسی له‌وه كرد كه هه‌میشه دڵخۆشه به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ توركه‌كان و گوتی: "به‌ڕاستی خه‌ڵكی تورك سه‌نگینن، ره‌نگ، ره‌گه‌ز یان شتانی دیكه‌ی مرۆڤه‌كان له‌به‌رچاوناگرن".
ئیلیاسا شاهباز باسی له هه‌وڵه‌كانی توركیا كرد له‌باره‌ی هاوكاری مرۆیی و گوتی: "وڵاتێك ده‌رگا به‌ڕووی 3.5 ملیۆن په‌نابه‌ردا بكاته‌وه، وشه‌یه‌ك نییه وه‌سفی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له شوێنانی دیكه‌ی جیهان كه‌سانێك هه‌ن باس له دروستكردنی دیوار ده‌كه‌ن یان كه‌سانێك هه‌ن له به‌زه‌یی تێناگه‌ن".