سياسەت

"نەھزە تەوافوقی لەگەڵ من کۆتایی پێ ھێنا"

- سەرۆکی تونس، باجی قاید سبسی: "بزووتنەوەی نەھزە تەوافوقی لەگەڵ من کۆتایی پێ ھێنا".

Zana Natık Kerem  | 25.09.2018 - نوێکردنەوە : 26.09.2018
"نەھزە تەوافوقی لەگەڵ من کۆتایی پێ ھێنا"

Tunisia

تونس ــ AA

سەرۆکی تونس، باجی قاید سبسی رایگەیاند، بزووتنەوەی نەھزە تەوافوقی لەگەڵ ئەودا، کۆتایی پێھێناوە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بوو.

لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی حیوار-ی تونسی، باجی قاید سبسی گوتی: "لە ھەفتەی رابردووە لەسەر داوای بزووتنەوەی نەھزە، تەوافقی نێوانمان کۆتایی پێھات و چی دیکە پێوەی پابەند نابین".

سەبارەت بە ھۆکاری کۆتاییھێنان بە تەوافوق، سەرۆکی تونس ئاماژەی بەوەدا، نەھزە پێی وایە کە دەبێت یوسف شاھد لە پۆستی سەرۆکوەزیراندا بمێنێتەوە، بۆیە تەوافوقەکەی کۆتایی پێھێناوە.

لە ساڵی ٢٠١٣دا لە میانی دیدارێکدا کە لە پاریس بەڕێوەچوو، باجی قاید سبسی لەگەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزە، راشد غەنوشی لەسەر تەوافوق رێککەوتبوون.

لە درێژەی قسەکانیدا، باجی قاید سبسی گوتی: "راشد غەنوشی باوەڕی وابوو کە نیشتمان پێش حزبەکانە، بۆیە سەقامگیری ھاتە ئاوارە کە ئەویش بۆ وڵات باش و ئەرێنی بوو".

سەرۆکی تونس گوتیشی: "راشد غەنوشی ھەرچەندە بۆ من ھاوڕێیەکەی نزیکە، بەڵام لە راییکردنی کارەکانی وڵاتدا، ھاوڕێیەتی نییە".

لە کۆتایی قسەکانیدا، باجی قاید سبسی بەرگری لە تەوافوقەکە کرد و بە پابەندبوون بە نیشتمان لەقەڵەمیدا.

تاکو ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەک لە لایەن حکوومەت و بزووتنەوەی نەھزەوە لە بارەی لێدوانەکانی سبسی بڵاونەکراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın