Ömer Koparan
10 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
عەزاز - AA
رێکخراوی تیرۆريستی یەپەگە/پەکەکە، ٥٠٠ لەو زیندانییانەی گواستەوە کە لە شارۆچکەی منبج، بەندی کردبوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی ناو شارۆچکەی منبجەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، رێکخراوەکە لە ناوەندی شارۆچکەکە ٥٠٠ بەندکراوی لە سێ بەندینخانە گواستووەتەوە کە سەربازی رژێمی ئەسەد و شەڕکەری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون.
ئەو بەندینخانانە هی سەردەمی رژێمی ئەسەدن و پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگری رژێمەوە بەکارهێندراون، ئەو بەندکراوانەشی لە بەندینخانەکانی منبج، گوازراونەتەوە، براونەتە بەندینخانەکانی رەققە و حەسەکە.
ئەو ٥٠٠ بەندکراوە لە نێو نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار بەندکراودا، هەڵبژێردراون و پێشتر سەربازی رژێمی ئەسەد و چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون.
ناوبەناو یەپەگە/پەکەکە، ئاڵوگۆڕ و مامەڵە بەم بەندکراوانەوە دەکات.