Hakan Türkmen
11 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
بەرلین - AA
حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا، ٨٣ تاوانی ئیسلامۆفۆبیا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە.
ئەمەش لە وەڵامی حکوومەتی ئەڵمانیادا ھات کە بۆ پرساندن سەبارەت بە تاوانەکانی ئیسلامۆفۆبیا کە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراون، کە لەلایەن پارتی چەپەوە پێشکەشکرابوو.
حکوومەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ٨٣ تاوانی ئیسلامۆفۆبیا تۆمارکراوە کە تیایاندا پێنج کەس برینداربوون.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، بەپێی ئەو راپۆرتەی کە لەلایەن ماڵپەڕی Brandeilig.org سەربە کۆمەڵەی دژبە جیاکاریی (FAIR) ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی نێوان مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ و حوزەیرانی ٢٠٢١دا، ٧٦٨ ھێرش بۆسەر مزگەوتەکان لە ئەڵمانیادا تۆمارکراوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ژمارەی ئەو حاڵەتانەی کە تۆمارنەکراون زۆر زیاترە لە ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان.