Mohammed Baqi Hussein
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
- كارته‌ر: "داوامان له توركیا كردووه تواناكانی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چڕبكاته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا نه‌جه‌نگێت. له‌م رۆژانه‌ی دواییدا زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندییمان ئه‌نجامداوه".
- كیربی: "داوا له ته‌واوی ئه‌كته‌ره‌كانی نێو مهیدانەکە ده‌كه‌ین تواناكانیان له‌به‌رامبه‌ر داعشدا چڕبكه‌نه‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر ئاشکرایکرد پێویسته ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باكووری سووریا له‌دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چڕبكرێنه‌وه و داوای هەمان شتی له توركیا كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كارته‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هیندستان مانۆهار پاریكار له پێنتاگۆن كۆبووه‌وه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌رابلوس دایه‌وه.
ئاشتۆن كارته‌ر ئاماژەی بەوەکرد پێویسته ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌دژی داعش چڕبكرێنه‌وه و داوای له توركیاش كردووه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا نه‌جه‌نگن كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه رابەرایەتی ده‌كرێت.
راشیگەیاند: "داوامان له توركیا كردووه تواناكانی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چڕبكاته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا نه‌جه‌نگێت. له‌م رۆژانه‌ی دواییدا زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندییمان ئه‌نجامداوه".
کارتەر ئاشكرایكرد له‌وباره‌یەوه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا جۆزێڤ ده‌نفۆرد رۆژی یه‌كشه‌مه له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی خلوسی ئاكاردا قسەیان کردووە و بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده له‌گه‌ڵ ئاكار و وه‌زیری به‌رگریی توركیا فكری ئشكدا بابه‌ته‌كه تاوتوێبكه‌ن.
- "ده‌كشێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات"
وەزریری بەرگریی ئەمریکا له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئەوەی "ئایا توركیا سەبارەت بە پێکهاتەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا؟" رایگه‌یاند "ئه‌وه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا قسه‌مان له‌سه‌ركردووه كه به‌روونی پێكهاته‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ربخه‌ین. له‌نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا گرووپ هه‌یه سه‌ربه یه‌په‌گه‌ن. له‌پێناو شكستپێهێنانی داعش وه‌ك دوژمنی هاوبه‌شمان كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
ئاشتۆن كارته‌ر به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: "زۆر باش تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی توركیا هه‌ستیارییه‌كی مێژوویی هه‌یه له‌باره‌ی پێكهاته‌ی په‌یه‌ده‌ی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات. توركیاش له ئێمه تێده‌گات كه ئامانجی كاركردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌توانین ئه‌نجامیبده‌ین و ئه‌نجامیده‌ده‌ین ئه‌وه‌یه دیارییبكهین پێكهاته‌ی یه‌په‌گه له‌نێو هێزه‌كاندا له‌كوێدان و لەكوێدا نین. هه‌م له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هه‌م له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا رێككه‌وتنه‌كه‌مان به‌و جۆره بووه كه دوای ئۆپه‌راسیۆنی منبج بكشێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات و ده‌كشێنه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتیی ئه‌م دۆخە ئه‌وان له هێزی سوپای توركیا جیاده‌كاته‌وه كه دابه‌زیون بۆ جه‌رابلوس و واده‌كات هێزه‌كانی توركیا له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه".
كارته‌ر جەخت لەوەکردەوە توركیا ئاسایشی سنووره‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ركردووه و به‌ته‌واوی پشتگیریی ئه‌مه ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی داعشن رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.
گوتیشی: "نامانه‌وێت ئه‌و دوو لایه‌نه دژی یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه. تێده‌گه‌ین جیاوازیی مێژووییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه. به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا روونن. وه‌ك چۆن ده‌مانه‌وێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ داعش بجه‌نگن، داواش له هه‌مووان ده‌كه‌ین پارێزگاری له كاری له‌پێشینه‌مان بكه‌ین و هاوكارییان ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی پێكدادان".
پرسیار له كارته‌ر كرا سه‌باره‌ت به گۆڕین یان نه‌گۆڕینی ستراتیژییه‌كانیان و له‌وه‌ڵامدا گوتی: "نه‌خێر، ستراتیژهكانمان زۆر سه‌ركه‌وتووه بووه. هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له مونبیچ سه‌لماندی كه زۆر كاریگه‌ربووه. توركیاش جگه له‌وه‌ی هاوبه‌شێكی دژی داعشه، هاوبه‌شێكی ناتۆیه و زۆر كاریگه‌ره."
- بانگه‌وازێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان به هه‌ماهه‌نگیی به‌ڕێوه‌نه‌چن، سوودی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نابێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌وباره‌یەوه دایه‌وە و رایگه‌یاند: "له‌نزیكه‌وه چاودێریی باشووری جه‌رابلوس و باكووری منبج ده‌كه‌ین كه داعشی تێدا نییه. پێكدادانه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی سوپای توركیا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی یه‌په‌گه‌ی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به‌هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكا نییه. ئێمه پشتیوانی له‌مه ناكه‌ین".
جۆن كیربی ئاشکرایکرد به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری درووستبوونی پێكدادان لەنێوان توركیا و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا له‌په‌یوه‌ندییدا ده‌بن و گوتی: ''داوا له ته‌واوی ئه‌كته‌ره‌كانی نێو مهیدانەکە ده‌كه‌ین تواناكانیان له‌به‌رامبه‌ر داعشدا چڕبكه‌نه‌وه".
كیربی وه‌بیریهێنایه‌وه 10 گوند له‌ژێر ده‌ستی هێزه كوردییه‌كان ده‌رهێنراوه و رایگەیاند: "به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات".