Eşref Musa
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
گرێ سپی – AA
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنی زۆره‌ملێ ٢٨ گه‌نجی له پارێزگای ره‌ققه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دوێنێ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر شاره‌دێی مه‌نسوره له رۆژئاوای پارێزگای ره‌ققه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ٢٨ گه‌نجی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه له كاتێكدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان چووبوونه سه‌یران بۆ كه‌نار رووباری شاره‌دێكه.
گه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ناو كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی شارۆچكه‌ی ته‌بقه كراون.
ئه‌وه‌ش زاندراوه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌نجان و بردنیان بۆ چه‌كداریی زۆره‌ملێ.