Esin Eşkinat Sayılgan
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
نیویۆرك – AA
بنكه‌ی داتاكانی به‌فر و سه‌هۆڵی نیشتمانیی ئه‌مریكا، بڵاوی كرده‌وه بۆ یه‌كه‌مجار باران له لووتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرین‌لاند باری.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رێككه‌وتی ١٥ی ئاب بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك باران له ناوچه‌یه‌كی لووتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرین‌لاند كه به‌رزایییه‌كه‌ی سێ هه‌زار و ٢١٦ مه‌تره باریوه.
پله‌كانی گه‌رما كه به ده‌گمه‌ن له‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌نه خوار خاڵی به‌ستن، بۆ یه‌كه‌مجاره بارانی لێ ده‌بارێت.
باران بارینه‌كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ دوا "رووداوی توانه‌وه"ی گه‌وره‌ی به‌سته‌ڵه‌كی ناوچه‌كه. زانایان ئاشكرایان كردووه، كه دوو رووداوی توانه‌وه‌ی گه‌وره له مانگی ته‌مووزدا له ناوچه‌كه روویان داوه، ئه‌و شه‌وه‌یش كه بارانه‌كه باریووه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له رووبه‌ری ٨٧٢ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا توانه‌وه روو بدات.
زانایان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی، ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان دوو هێنده‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان گه‌رم بوون. له كاتێكدا گه‌رمبوونی زه‌وی به تێكڕایی یه‌ك پله به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان دوو پله زیادی كردووه. توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان، به‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له كه‌ناراوه‌كان درووست ده‌بێت.