Göksel Yıldırım
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازیی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی توركیا و كۆمیسیۆنی زانستی و ئه‌ندازیاریی نیشتمانیی پاكستان، له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازیی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی توركیا، بڵاوی كرده‌وه، هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه له میانی ١٥هه‌مین پێشانگای پیشه‌سازیی به‌رگریی نێوده‌وڵه‌تییدا واژوویان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی كاری هاوبه‌ش كردووه. له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا به تایبه‌ت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری Anka په‌ره‌ی پێده‌درێت. ئامانج له‌و گرێبه‌سته به‌رهه‌مهێنانی پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه و زیاد كردنی تواناكانییهتی.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا كه له‌پێناو فراوان كردنی توانای فرۆشتنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و زیاد كردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان توركیا و پاكستان واژوو كراوه هه‌ردوولا پێكه‌وه به‌رپرسیارێتی خزمه‌تگوزاریی، سه‌رچاوه و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیی له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازیی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی توركیا، ته‌مه‌ل كۆتیل، ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ پاكستان كردوویانه ده‌بێته هۆی ده‌ستكه‌وتی گرنگ بۆ كه‌رتی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و گوتی:
"ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانمان. به‌رده‌وامیدان به ده‌ستكه‌وته هاوبه‌شه‌كان و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ هه‌ردوو وڵات كه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان هه‌یه. كاری هاوبه‌شی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ری رێككه‌وتین دیسانه‌وه له رێگای ئه‌م گرێبه‌سته‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌مهێنان به تایبه‌ت له بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌یه‌كه‌وه پێش ده‌خه‌ین".