ھاکان فیدان: "پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر لە باشترین ئاستدایە لە مێژووی ھاوچەرخدا"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند: "پەیوەندی نێوان نوخبە سیاسییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەڕاستی گەیشتووەتە ئاستێکی نایاب".

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر لە باشترین ئاستدایە لە مێژووی ھاوچەرخدا.
ھاکان فیدان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "MBC"ی میسری گوتی: "لەئێستادا، پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر لە باشترین ئاستدایە لە مێژووی ھاوچەرخدا".
ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی برایانەی نێوان تورکیا و میسر و پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی ھەردوو وڵات، ھەمیشە نایاب بووە.
گوتیشی: "ئەو دوو گەلە لە بنەڕەتدا ھاوشێوەی یەکن و لەیەکتر جیا ناکرێنەوە، ھەروەھا پەیوەندی نێوان نوخبە سیاسییەکانی نێوان تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی نایاب".
جەختی لەوەش کردەوە کە ھاریکاری زۆر بەھێزی لەنێوان تورکیا و میسردا ھەیە، ھەروەھا پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نایاب.
گوتیشی: "سەبارەت بە پرسی غەززە و دۆزی فەڵەستین، لەگەڵ میسر لە نزیکەوە پێکەوە کاردەکەین".