بۆ سێیەم ڕۆژ فێستیڤاڵی تەکنۆفێست لە ئیستانبوڵ بەردەوامە
ئەمڕۆ هەینی، فێستیڤاڵی تەکنۆفێست "TECHNOFEST"بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەكتر، پێشوازی لەو كەسانە كرد كە سەردانی دەكەن.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ئەمڕۆ ھەینی، فێستیڤاڵی تەکنۆفێست "TECHNOFEST"بۆ سێیەم ڕۆژ پێشوازی لەو کەسانە کرد کە سەردانی دەکەن.
ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، ١٣ھەمین فێستیڤاڵی تەکنۆفێست لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ دەستی پێ کرد.
فێستیڤاڵەکە لەو کاتەی لە ساڵی ٢٠١٨، دەستی پێ کردووە تا ئێستا پێشوازی نزیکەی ١١ ملیۆن کەس کردووە، چونکە سەرنجی ئارەزوومەندانی تەکنەلۆژیا لە ھەموو تەمەنەکاندا بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
ھەروەھا لە چوارچیوەی فێستیڤاڵەکەدا، چەندین چالاکی وەک نمایشی ئاسمانی، کۆنسێرتی مۆسیقی، وۆرکشۆپی پەروەردەیی، پلاتفۆرمی ئەزموون و زانستی ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، نمایشی ئاسمانیی بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە فێستیڤاڵی تەکنۆفێست تا ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو، بەردەوام بێت.