Ayfer Koçal,Fikret Delal
20 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2025
ڕیزە - AA
لە ڕیزە باكووری خۆرههڵاتی توركیا، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین بووە هۆی هەستانی لافاو.
لە شەوی ڕابردووە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین چەندین شارۆچکەی سەر بە پارێزگاکەی گرتووەتەوە.
بە هۆی بارانەوە ڕێگەی سەرەکی کوێستانەکانی ئایدار بە تەواوی داخرا و پردی نێوان ئەردەشەن-چاملیهەمشین داڕما.
بە پێی لێدوانێکی سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD)، ئاستی بارانبارین لە پارێزگاکە گەیشتووەتە ١٦١.٨ ملیمەتر.
بە مەبەستی بەهاناوەچوون و چاودێری دۆخەکە تێمێکی ٢٦٩ کەسی لە ئافاد، تەندروستی، ڕێگەوبان، جەندەرمە و پۆلیس بە ٨٠ ئۆتۆمبێلەوە، لە ئەرکدان.