Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2026
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای لە ھاووڵاتییانی کرد کە لەئێستادا بەھیچ ھۆکارێک، سەردانی عێراق نەکەن.
باڵیۆزخانەکە ھۆشدارییەکی ئەمنی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "ئەو گرووپە میلیشانە تیرۆریستییانەی کە ھاوپەیمانن لەگەڵ ئێران لەناو خاکی عێراقەوە، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکان لەناو عێراق و ناوچەکە کە ئەوەش بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتیی دروست کردووە، لەبەر ئەوە داوا لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا لە عێراق دەکەین کە زۆر بە ئاگابن و لە ڕێگای میدیا ناوخۆییەکانەوە بەدواداچوون بۆ بکەن و پابەندبن بە رێنماییەکانی دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان، جگە لەوەش ئەگەری ھەیە گەشتە ئاسمانییەکان ھەڵبوەشێندرێنەوە و ئاسمانیی عێراق بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دابخرێت".
ھەروەھا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە ھێشتا مەترسی گەشتکردن بۆ عێراق لە ئاستی چوارەمدا.
لە بەشێکی دیکەی ھۆشدارییە ئەمنییەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریكا كراوە كە بەهیچ هۆكارێك سەردانی عێراق نەكەن و ھاتووە: "داوا لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا دەکەین کە بەھۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامی دۆخەکەوە"، سەردانی عێراق نەکەن".