کۆمپانیای رۆکێتسان نوێترین بەرھەمەکانی لە فێستیڤاڵی تەکنۆفێستدا نمایش کرد
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپایای رۆکێتسان (ROKETSAN)، مورات ئیکینجی: "کۆمپانیای ڕۆکێتسان گەورەترین لایەنگریی فێستیڤاڵی تەکنۆفێستە و بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە بۆنەکاندا بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ملیۆنان بەشداربوو، بەتایبەتیش گەنجان".

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
کۆمپانیای پێشکەوتووی تورکی "Roketsan" کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی مووشەک و سیستەمی بەرگریی، نوێترین بەرھەمەکانی لە فێستیڤاڵی تەکنۆفێستدا نمایش کرد.
کۆمپانیاکە لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک لە نوێترین سیستەمی بەرگریی مووشەکی خۆی لە ١٣ھەمین فێستیڤاڵەکەدا کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئەستەنبوڵ دەستی پێ کرد، خستەڕوو.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپایای رۆکێتسان (ROKETSAN)، مورات ئیکینجی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆمپانیای ڕۆکێتسان گەورەترین لایەنگریی فێستیڤاڵی تەکنۆفێستە و بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە بۆنەکاندا بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ملیۆنان بەشداربوو، بەتایبەتیش گەنجان.
ڕاشیگەیاندووە کە گەنجان ڕێژەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵگای تورکیا پێکدەھێنن ئەوەیش بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە، بۆ فێستیڤاڵەکە یەکێکە لە باشترین ڕێگا و دەرفەتە بۆ سوود وەرگرتن.