فیستیڤاڵی تێکنۆفێست ئیستانبوڵ لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک بەردەوامە
ئەفسەر لە فەرماندەیی فڕۆکەوانی ئەستێرەکانی تورکیا، موقەدەم کورشاد کۆمور: "زۆر دڵخۆشین لە ئیستانبوڵ تێکنۆفێست بەو گەنجانە شاد دەبین کە خولیای فڕۆکەوانیان هەیە و چاویان لە ئاسمانە".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی فڕۆکەوانی ئەستێرەکانی تورکیا، موقەدەم کورشاد کۆمور سەبارەت بەو فڕینانەی لە چوارچێوەی تێکنۆفێست ئەنجامیاندا ڕایگەیاند: "زۆر دڵخۆشین لە ئیستانبوڵ تێکنۆفێست بەو گەنجانە شاد دەبین کە خولیای فڕۆکەوانیان هەیە و چاویان لە ئاسمانە".
تێکنۆفێست ئیستانبوڵ کە بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و وەقفی تیمی تەکنەلۆجیای تورکیا (T3 Vakfı) بەڕێوەدەچێت و، ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانێتی، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەردەوامە لە میوانداری کردنی هاووڵاتیان.
تیمی ئەستێرەکانی تورکیا کە ئەمساڵیش بەشداری لە چالاکییەکەدا کردووە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و باسی لە ئامادەکارییەکانی پێش نماییشەکە و جۆشوخرۆشی تێکنۆفێست کرد.
موقەدەم کورشاد کۆمور ئاماژەی بەوە کرد کە دڵخۆشن بەشداریان لە تێکنۆفێستدا کردووە و فڕینیان ئەنجام داوە و، ڕایگەیاند: "زۆر دڵخۆشین لە ئیستانبوڵ تێکنۆفێست بەو گەنجانە شاد دەبین کە خولیای فڕۆکەوانیان هەیە و چاویان لە ئاسمانە. بۆ ئێمەیش جۆشوخرۆشێکی زۆر مەزن بوو".
کۆمور ئاماژەی بەوە کرد کە وەک تیمی ئەکرۆباسی ئەستێرەکانی تورکیا هەوڵی ئەوە دەدەن باشترین کار بکەن بۆ نوێنەرایەتی کردنی گەلی تورک، سوپای تورکیا و فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی و، لەو چوارچێوەیەشدا بەردەوامن لە کارکردن.