ھاکان فیدان: "ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ بەدیھێنانی ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە ناوچەکە"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند: "پێداگیری خۆمان نیشان دەدەین بۆ گەیشتن بە ئایندەیەک کە دەنگی خەڵکی غەززە ببیسترێت و مافەکانیان مسۆگەر بکرێت و بتوانن بە ئاشتی بژین".
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند کە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ بەدیھێنانی ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە ناوچەکە.
ھاکان فیدان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " NSosyal" نووسیوویەتی: "پێداگیری خۆمان نیشان دەدەین بۆ گەیشتن بە ئایندەیەک کە دەنگی خەڵکی غەززە ببیسترێت و مافەکانیان مسۆگەر بکرێت و بتوانن بە ئاشتی بژین".
ڕاشیگەیاندووە کە بە نوێنەرایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژووکردنی "پەیماننامەی ئەنجوومەنی ئاشتی" کردووە کە لە داڤۆس بەڕێوەچوو کە ئامانج لێی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە و دووبارە بنیاتنانەوەی غەززە.
جەختی لەوەش کردووە، "ئەنجوومەنی ئاشتی" کە سەرکۆمار ئەردۆغان یەکێکه لە ئەندامانی دامەزرێنەرەکەی، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی غەززە و دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانیان و بەدیھێنانی ئاشتییەکی ھەمیشەیی و گشتگیر لە ناوچەکە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: "ئەنجوومەنی ئاشتی شانبەشانی خەڵکی غەززە کار دەکات بۆ داڕشتنی داھاتووی کەرتەکە و بەشدارییەکی بەھێز دەکات لە بوژاندنەوەی ناوچەکە و بەدیھێنانی ئاشتییەکی ھەمیشەیی".
