جيهان

حەماس: "غەززە بەھۆی گەمارۆ توندکەی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی قێزەوەنترین جینۆساید بووەتەوە"

بزووتنەوەی حەماس داوای کرد کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستوەردانی بەپەلە بکریت بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆییەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە خراوەتە سەر غەززە.

Jomaa Younis  | 13.01.2026 - نوێکردنەوە : 13.01.2026
حەماس: "غەززە بەھۆی گەمارۆ توندکەی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی قێزەوەنترین جینۆساید بووەتەوە"

Gazze

ئیستانبوڵ ــ AA

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ھێشتا غەززە بەھۆی گەمارۆ توندکەی ئیسرائیلەوە، ڕووبەڕووی ترسناکترین جینۆساید بووەتەوە.

گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، حازم قاسم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "بەردەوامی گیانلەدەستدانی منداڵان و بەساڵاچووان بەھۆی سەرماوە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ھێشتا کەرتی غەززە بەھۆی گەمارۆ توندەکەی ئیسرائیلدا ڕووبەڕووی قێزەونترین جینۆساید بووەتەوە".

ڕاشیگەیاندووە: "جێگای داخە کە لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێت یارمەتی مرۆیی پێشکەش بە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بکات".

ھەروەھا داواشی کردووە کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستوەردانی بەپەلە بکریت بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆییەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە خراوەتە سەر غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın