جيهان

ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٧١ هەزار و ٣٨٤ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٣٨٤ کەس.

Mehmet Nuri Uçar  | 03.01.2026 - نوێکردنەوە : 05.01.2026
ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٧١ هەزار و ٣٨٤ کەس

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو کەسی دیکە لەسەر ژمارەی قوربانیانی غەززە بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل زیاد بوو، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٣٨٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە کە یەکێکیان لە ژێر دارپەردووی ڕووخاوی بیناکان دەهێندراون و لەم ماوەیەشدا ١٨ فەڵەستینی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە، ٤١٨ کەس گیانی لەدەستداوە و هەزار و ١٧١ فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی ٦٨٤ کەسیش لە ژێر داروپەردووی بیناکان دەرهێندراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٣٨٤ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧١ هەزار و ٢٥١ کەس بەرز بووەتەوە.

لە ١٠ی ئۆکتۆبەر، لەسەر بنەمای پلانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ئاگربەست ڕاگەیاندرا و سەرەڕای بوونی ئەم بڕیارەش ناوە ناوە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بە بیانووی جۆراوجۆر بەردەوامە.

ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın