ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٧١ ھەزار و ٥٦٢ کەس
Istanbul
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەو کاتەی لە ١١ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا ٤٧٧ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، ١١ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و حەوتی دیکەش بریندارکراون.
باسی لەوەش کردووە لەو کاتەی لە ١١ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا ٤٧٧ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و ھەزار و ٣٠١ كەسی دیکەش بریندارکراون.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٧١ ھەزار و ٥٦٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٧١ ھەزار و ٣٧٩ کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
