جيهان

ھاتن و چوونی فەڵەستینییەکان لە دەروازەی ڕەفەحەوە لەنێوان غەززە و میسر بەردەوامە

لە دەروازەی ڕەفەح ٤٣ فەڵەستینی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە میسر گەڕانەوە بۆ غەززە و لەبەرامبەردا ٢٨ فەڵەستینی دیکە لە غەززەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەروازەکەوە چوونە میسر.

Ramzi Mahmud  | 13.02.2026 - نوێکردنەوە : 13.02.2026
ھاتن و چوونی فەڵەستینییەکان لە دەروازەی ڕەفەحەوە لەنێوان غەززە و میسر بەردەوامە

Gazze

غەززە ــ AA

ھاتن و چوونی فەڵەستینییەکان لە دەروازەی ڕەفەحەوە لەنێوان غەززە و میسر بەردەوامە.

سەرەڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە دەروازەی ڕەفەح، بەڵام چوونی نەخۆش و بریندارنی غەززە لە دەروازەکەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ میسر، بەردەوامە.

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی غەززە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند کە ٤٣ نەخۆش و برینداری دیکەی فەڵەستینی دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکانی میسر لە ڕێگای دەروازەی ڕەفەحەوە، گەیشتوونەتەوە کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشدا کە ٢٨ نەخۆش و برینداری دیکەی فەڵەستینی بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە ڕێگای دەروازەی ڕەفەحەوە لە کەرتی غەززە، چوونەتە میسر.

باسی لەوەش كرد، ٣٧ فەڵەستینی یاوەری ئەو ٢٨ نەخۆشانەیان کردووە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە کەرتی غەززەوە چوونەتە میسر.

ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، دەروازەی ڕەفەح سنووریی نێوان کەرتی غەززە و میسر لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئیسرائیلدا بەشێوەیەک سنووردار کرایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın