Mümin Altaş
04 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2026
قاهیرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.
سەرکۆمار ئەردۆغان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە لەلایەن سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و هاوسەرەکەی ئینتیسار عامر و باڵیۆزی تورکیا لە قاهیرە، ساڵح موتڵو شەن پێشوازیی لێکرا.

لەو سەردانەیدا هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، ماهینوور ئۆزدەمیر گۆکتاش و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاڵپارسڵان بایراکتار و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری تەندروستی، کەمال مەیمیشئۆغڵو و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ و چەند بەرپرسێکی دیکە یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
