عەبدولفەتاح سیسی: "پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان میسر و تورکیا لەسەر بنەمای تۆکمە دامەزراون"
سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند کە ئامانجیانە، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ تورکیا زیاد بکەن و بگەیەنن بە ١٥ ملیار دۆلار.
Al Qahirah
قاھیرە ــ AA
سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان میسر و تورکیا، لەسەر بنەمای تۆکمە دامەزراون.
سەرۆکایەتی کۆماریی میسر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولفەتاح سیسی لە کۆتایی دانیشتنی کۆڕبەندی کارەکانی نێوان میسر و تورکیا کە لە قاھیرە بەبەشداری سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، گوتی: "ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو کۆڕبەندە جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگی ھاوبەشی ئابووری نێوان ھەردوو وڵات".
ڕاشیگەیاندووە کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان میسر و تورکیا، لەسەر بنەمای تۆکمە دامەزراون.
باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان میسر و تورکیا، نۆ ملیار دۆلارە و ڕاگەیاندووە کە ئامانجیانە، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ تورکیا زیاد بکەن و بگەیەنن بە ١٥ ملیار دۆلار.
ھەروەھا عەبدولفەتاح سیسی گوتی: "قەبارەی وەبەرھێنانی تورکیا لە میسر، چوار ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە کە ئەوەش بە ھەوڵی حکوومەت و بازرگانانی نێوان ھەردوو وڵات بەدیھاتووە".
