لە نێوان تورکیا و میسر چەندین ڕێککەوتننامە واژوو کران
سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، بەیاننامەی هاوبەشی دووهەمین دانشتنی ئەنجوومەنی باڵای هاریکارییەکانی ستراتیژی نێوان تورکیا و میسریان واژوو کرد.
Ankara
قاهیرە - AA
لە نێوان تورکیا و میسر و بە ئامادەبوونی سەرکۆماری هەردوو وڵات، چەندین ڕێککەوتننامە واژوو کرا.
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆماری ئەردۆغان و سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، و هەروەها کۆبوونەوە شاندەکان، ڕێوڕەسمێک بۆ واژووکردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان دوو وڵات واژوو کرا.
هەرکام لە سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، بەیاننامەی هاوبەشی دووهەمین داینشتنی ئەنجوومەنی باڵای هاریکارییەکانی ستراتیژی نێوان تورکیا و میسریان واژوو کرد.
دواتر ڕێککەوتنامەکان لە بوارەکانی سەربازیی، پزیشکی، کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، وەبەرهێنان و بازرگانی، خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەرزش و لاوان واژوو کرا.
