توركيا

دامەزراوەکانی تورکیا ڕاپۆرتێکیان لەبارەی داھاتووی سووریا پێشکەش کرد

- ڕاپۆرتەکە لەژێر ناوی "سوریا: پێشبنییەکان، پێشنیازەکان، چارەسەرەکان بۆ ئاستەنگەکان" لەلایەن ٩٨ کەسایەتی توێژەر و ئەکادیمی لەسەر بنەمای ٦٥ دەق لە ١٥ بواردا ئامادە کراوە.

Baybars Can  | 01.02.2026 - نوێکردنەوە : 01.02.2026
دامەزراوەکانی تورکیا ڕاپۆرتێکیان لەبارەی داھاتووی سووریا پێشکەش کرد

Ankara

ئیستانبوڵ ــ AA

ژمارەیەک لە دامەزراوە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی تورکیا ڕاپۆرتێکیان پێشکەش کرد کە تیایدا پێشبینی داھاتووی سووریا دەکات، ھەروەھا لە ڕاپۆرتەكەدا، پێشنیاز و چارەسەر بۆ ئاستەنگەکان لە سووریا و ھاوکاری بەردەوام لەنێوان تورکیا و سووریا خراوەتەڕوو.

ڕاپۆرتەکە لە چالاکییەکدا کە لە زانکۆی سوڵتان محەمەد فاتیح لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو و تیایدا پارێزگاری ئیستانبوڵ داود گول ئامادەی بوو، پێشکەش کرا.

چالاکییەکە لەلایەن کۆمەڵەی "جیھان نما" بە وەقفی ھاوکارییە مرۆییەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ (İHH)ی تورکیا و کۆمەڵەی یادەوەری دیجیتاڵی ڕێکخرابوو.

ڕاپۆرتەکە کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە بوارەکانی مێژوو، کۆمەڵگا، ھزر، یاسا، سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، پەروەردە و خوێندنی باڵا، ڕاگەیاندن و پەیوەندی، ڕۆشنبیری و ھونەر، شار و تەلارسازی، تەندروستی، ئابووری، ھاوکاری مرۆیی و ئابووری، زانست، تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری، و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەخۆدەگرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا" پێشنیاز و چارەسەر بۆ ئاستەنگەکان لە سووریا و ھاوکاری بەردەوام لەنێوان تورکیا و سووریا لە ماوەیەکی کورتخایەن، مامناوەند و درێژخایەندا خراوەتەڕوو.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن ٩٨ کەسایەتی توێژەر و ئەکادیمی لەسەر بنەمای ٦٥ دەق لە ١٥ بواردا لەسەر بنەمای بنیاتنانەوەی سووریا ئامادەکراوە و تیایدا جەخت دەکاتەوە لە سەر ڕازییکردن، بنیاتنان و بوژاندنەوە و بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی نووسراوە.

ھەروەھا ڕاپۆرتەکە تەنھا بە لایەنی تیۆری و ئەکادیمی سنووردار نییە، بەڵکو قۆناغی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانی مەیدانی دوو لیژنەی پسپۆڕی (ھەریەکەیان لە ١٠ بۆ ١٥ کەس) بۆ ناوچەکانی سووریا لەخۆ دەگرێت، ئەوەیش بە ئامانجی ئەنجامدانی پشکنینی ڕاستەوخۆ و دۆزینەوەی ڕاستییەکان لەسەر ئەرزی واقیع.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın