Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh,Sidar Can Eren
02 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2026
قەرس - AA
بەفربارین پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان و تونجەلی سپی پۆش کرد.
لە پارێزگای قەرس بەفربارین بەردەوامە و، کێشەی بۆ هاتوچۆ دروست بووە.
تیمەکانی شارەوانى سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگاکانن و، لە قەزای ساریکامش بەهۆی توانەوەی بەفرەوە چلوورە بە بنمیچی سەربانەکاندا شۆڕ بووەتەوە.
هاوکات هاووڵاتیان سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفر و پاککردنەوەی بنمیچی خانووەکانیانن.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان بەفربارین بەردەوامە.
شەپۆلی بەفربارینەکە کە کاتەکانی بەیانی دەستی پێکرد، ناوچەکەی سپی پۆش کرد.
هاوکات بەهۆی سەرماوسۆڵەوە سەهۆڵبەندان لە ڕێگاوبانەکان دروست بووە.
- تونجەلی
لە پارێزگای تونجەلی، بەفربارین شەقامەکانی سپی پۆش کردووە.
تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفری سەر شەقامە سەرەکییەکانن و هاووڵاتیانیش بەفری بەردەم دوکانەکانیان ڕادەماڵن.