Rewa Mahmut Hasan
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
ماردین
دوای ئەوەی بە بەردەوامی لە دوو رۆژی رابردوودا بەفربارین ناوچەکەی گرتووەتەوە، شاری ماردین و شوێنەوارە دێرینەکان و قەڵای شارەکە تابلۆیەکی رازاوەی کێشاوە و لەکاتێکدا منارەی مزگەوتەکان و قوتابخانە ئاینییە دێرینەکانی شارەکەش بۆ وێنەگران و فۆتۆگرافەران هەلێکی زێڕینی رەخساندووە تاکو هەوڵی کشاندنی جوانترین وێنە بدەن.
هەر بەهۆی بەفر بارینەوە گەشتیارێکی زۆر روویان کردووەتە ناوچەکە و کارمەندانی شارەوانیش دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی رێگاوبانەکان تاکو هاتوچۆ بەرووی گەشتیاران و هاووڵاتیاندا بکرێتەوە و ئاسانکاریان بۆ بکرێت تاکو تەواوی شارەکە بگەڕێن.
ئەمە لەکاتێکدایە تیمەکانی رێگاوبان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی رێگاکانی شارەکە.