Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز ئاشكرای كرد گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی، مایكڵ ئانتن دەستلەکاردەکێشیتەوە.
سارا سانده‌رز له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌وباره‌یه‌وه، سوپاسی مایكڵ ئانتن-ی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌تانی پێشكه‌شیكردووه.
ئه‌وه‌ی كه ئانتن رێك به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی راوێژكاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی، جۆن بۆڵتن له كۆشكی سپی رۆژی سێشه‌ممه، نۆی نیسان، واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت مایه‌ی سه‌رنجه.
ئانتن كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بووش-یشدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا كاری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه ساڵێك زیاتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپدا كاری كرد، دەستلەکاردەکێشیتەوە.
كاربه‌ده‌ستێكی باڵای كۆشكی سپی له لێدوانێكدا بۆ میدیای ئه‌مریكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به ئانتن-ه‌وه كردووه و سوپاسی كردووه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شیكردووه.
دۆناڵد تره‌مپ دوای راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، هێربه‌رت رایمۆند ماكماسته‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، نوێنه‌ری پێشووتری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن-ی له جێگه‌كه‌ی دهستنیشانكردبوو.