Ekip,Kasım İleri,Mustafa Deveci,Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد کە هێزه بیانییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له بنكه ئاسمانییه‌كانی سووریا.
ئاژانسی سانا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٤:٠٠ هێرشی مووشه‌كیی بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی T4 له پارێزگای حومس ناوەڕاستی سووریا ئه‌نجامدراوه و كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به رژێم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی شعێرات له پارێزگای حومس.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، كریستفۆفهر شێروود له لێدوانێكدا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێمه ئه‌و هێرشانه‌مان ئه‌نجامداوه، راست نیین. ناتوانم پشڕاستی هیچ هێرشێكی ئاسمانیی بكه‌مه‌وه كه له سووریا ئه‌نجاممانداوه".
هاوكات گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه كه ناتوانن له‌وباریه‌وه روونكردنه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه.
هه‌ریه‌ك له بنكه ئاسمانییه‌كانی T4 و شعێرات وه‌ك ئه‌و بنكه ئاسمانییانه ده‌ناسرێن كه به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و فڕۆكانهیان لێوه فڕیوه كه هێرشی كیمیاییان له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئه‌نجامداوه.
له هه‌ردوو بنكه ئاسمانییهكهش هێزه ئێرانییه‌كان بوونیان هه‌یه.