Mehmet Yılmaz,Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
بوداپێست - AA
به پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنە گشتییەکەی هه‌نگاریا، هاوپه‌یمانییەتی Fidesz یه‌كێتیی هاووڵاتییانی هه‌نگاری و KDNP پارتی دیموكراتی گه‌لی كریستیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
به پێی ئه‌نجامی سه‌دا 74ی ده‌نگه‌كان كه جیاكراوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانییەتی Fidesz-KDNP رێژه‌ی سه‌دا 49ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، جۆبیك سه‌دا 19 و پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی MSZP رێژه‌ی سه‌دا 11ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه، هاوپه‌یمانییەتی Fidesz-KDNP رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه كه له 199 كورسی پێكهاتووه.