Mazın Asad
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
به‌غدا - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌له‌ڤزیۆنی توركمان ئێلی، یاڵمان هاجهرئۆغڵو كه له شاری كه‌ركووك په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و گرتانه‌ی ده‌ری ده‌خات كه رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له شنگال بوونی هه‌یه، رایگه‌یاند: "ئامانجمان زانیاری دانە بە رای گشتی عێراق و دەرخستنی راستییەکان. کاتێک تورکیا دەڵێت 'لێرە (لە شنگال) پەکەکە بوونی ھەیە' ھەندێک لە لایەنە عێراقییەکان نایانەوێت باوەڕ بکەن و بەو ھۆیەوە ئامانجمان نیشاندانی راستییەکە بوو".
بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له قه‌زای شنگالی سه‌ر به پارێزگای مووسڵ له ته‌له‌ڤزیۆنی توركمان ئێلی به‌ر له كشانه‌وه‌یان و بوون و ژماره‌ی چهكدارانیان ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌له‌ڤزیۆنی توركمان ئێلی یاڵمان هاجهرئۆغڵو له به‌غدا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا توانیوویانه ئه‌و گرتانه تۆمار بكه‌ن و له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی بوونی په‌كه‌كه له شنگال دوا.
هاجهرئۆغڵو ئه‌م گرتانه كه له میدیای عێراق و توركیادا ده‌نگی دایه‌وه به سه‌ركه‌وتنی میدیایی و "به‌رپرسیارێتی گه‌یاندنی زانیاری به رای گشتیی و ئه‌ركی نیشتمانی" له‌قه‌ڵه‌م دا.
هاجهرئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌كه‌كه له شنگال مه‌شق و راهێنان و چالاكییه‌كانی له رای گشتیی شاردۆته‌وه و گوتی: "له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كامێرامانم له‌باره‌ی تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدۆیی په‌كه‌كه له شنگال دوام و ئه‌ویش رازی بوو. دوای یه‌ك كاتژمێر له لێكۆڵینه‌وه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال رێگه‌یان دا به كامێرامانه‌كه گرته‌ی ڤیدۆیی ئه‌وێ تۆمار بكات".
ھاجەرئۆغڵو ئاماژەی بەوەش دا کە ھەندێک لە بەرپرسانی عێراق باوەڕ بە بوونی پەکەکە لە شنگال ناکەن و بۆیە بەو ھەنگاوەوە راستییەکەیان بە گشت جیھان نیشان دا و زیاتر گوتیشی: "ئامانجمان زانیاری دانە بە رای گشتی عێراق و دەرخستنی راستییەکان. کاتێک تورکیا دەڵێت 'لێرە (لە شنگال) پەکەکە بوونی ھەیە' ھەندێک لە لایەنە عێراقییەکان نایانەوێت باوەڕ بکەن و بەو ھۆیەوە ئامانجمان نیشاندانی راستییەکە بوو. دوای ھەواڵەکەمان لەبارەی پەکەکە، زۆرێک لە بەرپرسانی عێراق لەبارەی بوونی رێکخراوی تیرۆریستی لەوێدا بوونە خاوەن زانیاری".
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە لە گرتەڤیدیۆکاندا لەسەر زۆرێک لە باڵەخانەکانی ناوەندی شنگال ئاڵای پەکەکە ھەڵوەسراوە و راشیگەیاند ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە لە تەک ئەم ئاڵایە ئاڵاکانی عێراق ھەڵوەسراوە.
ھاجەرئۆغڵو روونیشی کردەوە کە بۆ یەکەمجارە گرتەڤیدیۆی کەمپەکانی پەکەکە لە شنگال بگیرێت و ئاشکراشی کرد کە لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ یەکێک لە تیرۆریستەکاندا زانیاری ئەوەیان بەدەست گەیشتووە کە ژمارەیان سێ ھەزار تیرۆریستە و ژمارەیەکی زۆریش راوێژکاری سەربازیی لێیە.
بەڕێوەبەری کەناڵی تورکمان ئێلی گوتیشی: "لەو گرتەڤیدیۆیانەی تۆمارمان کردووە، بە تورکی و عەرەبی پەخشمان کرد. ئەمە لە میدیای عێراق رەنگدانەوەیەکی زۆری دایەوە. لە دوای گرتەڤیدیۆکانماندا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، دانی بە بوونی پەکەکە لە شنگال نا".