کەنەدا رەزامەندی نیشان دا لەسەر بەشداریکردنی سوید و فینلاند لە ناتۆ
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ رایگەیاند کە حکوومەتی فیدراڵیی کاری کردووە بۆ ئەوەی پرۆسەی پەسەندکردنەکە بەخێرایی بەڕێوەبچێت و لە میانی دەنگدانی پەرلەمانی فیدراڵییدا بە کۆی دەنگ بەشداریکردنی فینلاند و سوید لە ناتۆ پەسەند کراوە.
Canada
تۆرۆنتۆ - AA
کەنەدا رایگەیاند کە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەشداریکردنی سوید و فینلاند لە ناتۆدا.
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆتۆکۆلەکانی بەشداریکردنی فینلاند و سویدیان لە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەنتیک (NATO) پەسەند کردووە.
جەستن ترودۆ باسی لەوە کرد کە حکوومەتی فیدراڵیی کاری کردووە بۆ ئەوەی پرۆسەی پەسەندکردنەکە بە خێرایی بەڕێوەبچێت و لە میانی دەنگدانی پەرلەمانی فیدراڵییدا بە کۆی دەنگ بەشداریکردنی فینلاند و سوید لە ناتۆ پەسەند کراوە.
گوتیشی: ''کەنەدا متمانەی تەواوی بە فینلاند و سوید هەیە بۆ بوونە ئەندامی خێرا و کاریگەر لە ناتۆ و هاوکاربوون لە بەرگریی بەکۆمەڵی هاوپەیمانییەکەدا. ئەندامبوونی فینلاند و سوید ناتۆ بەهێزتر دەکەن. داوا لە هەموو ئەندامانی ناتۆ دەکەین پرۆسەی پەسەندکردنەکە بەخێرایی تەواو بکەن بۆ ئەوەی هەلی دەستوەردانی دوژمنان سنووردار بکرێت''.
کەنەدا و دانمارک یەکەم وڵاتن کە رەزامەندیان نیشانداوە لەسەر بەشداریکردنی فینلاند و سوید لە ناتۆدا.
دوای ئەوەی لە ٢٨ی حوزەیراندا لەگەڵ تورکیادا گەیشتنە رێککەوتن، سوید و فینلاند داواکاریان بۆ بوونە ئەندامی تەواو لە ناتۆ پێشکەش کرد.
هەردوو وڵاتەکە بۆ ئەوەی پێگەی ئەندامێتی ناتۆ بەدەستبهێنن، پێویستە داواکاریەکەیان لە هەموو پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆدا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن