Seyit Aydoğan,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
کیوبیک سیتی – AA
لە میانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی گرووپە راستڕەوە پەڕگیرە دژە ئیسلامەکانی La Meute و Storm Alliance، پۆلیس ٤٤ کەسی دەستگیر کرد.
گوتەبێژی پۆلیسی کیوبیک سیتی، ئاندرێ تورکۆت رایگەیاند، لەکاتێکدا نزیکەی هەزار ئەندامی گرووپە راستڕەوە پەڕگیرە دژە ئیسلامەکانی La Meute و Storm Alliance دەیانەویست بەڕێ بکەون بەرەو هۆڵی کۆبوونەوەکانی پارتی لیبراڵی کیوبیک و هەڵبکوتنە سەری، پۆلیس بە مەبەستی رێگیریکردن لەوە دەستی وەرداوەتە خۆپیشاندانەکە.
دوای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەو پارتە ئەندامانی ئەو گرووپە دژە ئیسلام و کۆچبەرانە تۆپەڵەبەفر دەگرنە پۆلیس و لەبەرامبەر ئەمەدا پۆلیسیش گازی فرمێسکڕێژ بەکار دەهێنێت.
ئاندرێ تورکۆت ئاماژەی بەوە دا کە تیمەکانی پۆلیس بە مەبەستی یارمەتیدانی خۆپیشاندەران لەو ناوچانە جێگیرکراون، بەڵام ئەو گرووپانە رەتیان کردۆتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کیوبیک سیتی، ئاندرێ تورکۆت گوتیشی: "گرووپەکان ئەمنیەتی خۆیان دابین کردبوو، خۆپیشاندەران هێلەگی گولـلەنەبڕیان پۆشی بوو. ژمارەیەکیشیان کوتەکیان بەدەستەوە بوو کە خۆیان بە ئەندامانی تۆڵەسێن ناو دەبرد. ٤٤ کەسمان لەوان دەستگیرکردووە. خۆپیشاندەران چەک و ژمارەیەک کەلوپەل و شووشەی گیراوە تیادا بوویان پێوە گیراوە".